08/02/2025
نەخۆشی تەبەق(Food and Mouth Disease )
نەخۆشیەکی ڤایرۆسی تووندە کە توشی مانگا،مەڕ،بزن،گامێش،حوشتر،ئاسک و بەراز دەبێت
سەربە خێزانی کۆۆناڤایردیە(Picornaviridae ) وحەوت سیرۆ تایپی هەیە
**نیشانەکانی لە ئاژەڵێکی پێگەشتوودا:
۱_نەمانی ئارەزووی خواردن،بێتاقەتی،شەلین وە
کەمبوونی شیر لە ئاژەڵی شیر دەر
۲_تایەکی زۆر
۳_قڵیشان و برین لە نێوان سمەکانی
٤_بوونی بڵق وبرین لە بۆشایی دەم وگوان
لە ئاژەڵلی بچووک وەک بەرخ و گوێرەکە هیچ نیشانەیەکی لێ دیار نیە ڕاستەو دوای توش بوون بە دەمرێت
**بڵاوبوونەوەی نە خۆشیەکە:
لەڕێگەی بەرکەوتەی ڕاستەخۆی ئاژەلەکان بە یەکتر ،لیک، شیر،خواردن و ئاوی پیسبوو بە ڤایرەسەکە وە لەڕێگەی دەردرداراوی هەناسەوە
ئاژەڵی توشبوو سێ ڕۆژ پێش دەرکەوتنی نیشانەکانی نەخۆشیەک دەتوانێ ئاژەڵی دیکە توش بکات کە ئەمەش هۆکارە بۆ زوو بڵاوبوونەوەی نە خۆشیەکە
**چۆن ڕێگری لە نەخۆشیەکە بکەین؟؟؟؟
کوتان ئاژەڵەکان پێش بڵاوبوونەوەی نەخۆشی
کە ئەمە یان لە ڕێگەی هۆبە ڤێتێرنەریەکانەوە دەکرێت کە لە زۆربە وڵاتان بەم شێوەیەیە
یان خاوەن ئاژەڵ خۆی لە کلینیکە ڤێتێرنەریەکان دەتوانێت بیکڕێت و لە ژێر ڕێنمایی پزیشکی ڤێتێرنەری بە کاری بهێنێت
داوا لە خاوەن ئاژەڵەکان دەکەین کە بە شێوەیەکی بەرنامە بۆداڕێژراو کووتانی ئاژەڵەکانیان بکەن. وەرگیراوە لە
کلینیکی ڤێتێرنەری نۆما