Aram-vett

Aram-vett Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Aram-vett, Veterinarian, Kalar.

14/07/2026

🧬 چۆن بزانیت ئاژەڵەکەت کەمی پرۆتینی هەیە؟

پرۆتین یەکێکە لە گرنگترین پێکهاتەکانی خۆراکی ئاژەڵە.

ئەوەی ماسولکە، خوێن، سم و شاخ ، قژ (خوری) و زۆربەی ئەندامەکانی جەستە دروست دەکات، پرۆتینە.

ئەگەر پرۆتین لە علفدا کەم بێت، ئاژەڵ ناتوانێت خۆراکی خواردراو بە باشی بگۆڕێت بۆ گەشە و بەرهەم.

پرۆتین لە جەستەی ئاژەڵ چی دەکات؟

✅ ماسولکە دروست دەکات.
✅ گەشە و زیادبوونی وەزن خێراتر دەکات.
✅ بەرگری جەستە بەهێز دەکات.
✅ یارمەتی دروستبوونی شیر و گوشت دەدات.
✅ خێرایی چاکبوونەوەی برین زیاد دەکات.

نیشانەکانی کەمی پرۆتین

🐑 ١. گەشەی هێواش
ئاژەڵ خۆراک دەخوات، بەڵام وەزنی بە باشی زیاد نابێت.

🐑 ٢. لاوازی و ماسولکەی کەم
لە شوێنی گوشت، جەستە لاوازتر دیار دەبێت.

🐑 ٣. خوری بێ‌ڕووناکی
خوری بێ‌بریق و وشک دەبێت، هەندێک جار زوو دەوەرێت.

🐑 ٤. کەمبوونەوەی بەرگری
ئاژەڵ زووتر تووشی نەخۆشی و ئینفلامەیشن( انتیهابات ) دەبێت.

🐑 ٥. کەمبوونەوەی شیر
لە مەڕ و مانگای شیرەدار، کەمی پرۆتین دەتوانێت بەرهەمی شیر کەم بکات.

🐑 ٦. خۆراکخۆری هەیە، بەڵام قازانجی وەزن نییە
ئەوە یەکێکە لە نیشانە هەرە گرنگەکانە کە پێویستە جیرەکە پشکنرێت.

هۆکارەکانی کەمی پرۆتین

❌ علف تەنها لە گەنم و جۆ پێکهاتبێت.
❌ کەمبوونی سەرچاوەکانی پرۆتین وەک کەسک، سۆیا میل، یان پێکهاتە پرۆتینییەکانی تر.
❌ هاوسەنگ نەبوونی علف .

چۆن چارەسەر دەکرێت؟

✔️ جیرەی هاوسەنگ بە�

13/07/2026

🌾 علفی زانستی چییە؟ بۆچی کاریگەرترە لە علفی ئاسایی؟

زۆر جار دەبیسترێت کە دەڵێن: “هەر گەنم و جۆی زۆر بدە، ئاژەڵ قەلەو دەبێت.” بەڵام ئەم شێوازە هەلەیەو کات و تێچوویی زۆری دەوێ

علفی زانستی واتە چی؟

علفی زانستی ئەو پێکهاتانەیە کە بە پێی پێویستی تەمەنی ئاژەڵ، جۆری ئاژەڵ و ئامانجی بەخێوکردن (گەشە، شیر، یان قەلەوکردن) ئامادە دەکرێت.

واتە هەر مادەیەک بە ڕێژەیەکی هەژمارکراو تێکەڵ دەکرێت، نەک بە چاوی خۆمان.

علفی زانستی لە چی پێک دێت؟

✅ وزە (Energy):
لە گەنم، جۆ، گەنمەشامی یان دانەوێڵەکانی تر دابین دەبێت و سەرچاوەی هێز و گەشەیە.

✅ پرۆتین (Protein):
پرۆتین بۆ دروستبوونی ماسولکە و گەشەی جەستە پێویستە. ئەگەر پرۆتین کەم بێت، ئاژەڵ گەشەی باش ناکات، تەنانەت ئەگەر خۆراکی زۆریش بخوات.

✅ فایبەر (Fiber):
فایبەر کارکردنی گەدە ڕێک دەخات، ژوینەوە زیاد دەکات و مەترسی ترشبوونی گەدە کەم دەکات.

✅ ڤیتامین و مینەراڵ:
بۆ بەهێزبوونی ئێسک، بەرگری جەستە، گەشە و باشترکردنی بەرهەم پێویستن.

هەڵەیەکی زۆر باو

❌ هەرچی گەنم و جۆ زیاتر، ئەوەندە گەشە باشتر.

✔️ ڕاستی ئەوەیە کە زیادبوونی دانەوێڵە بەبێ هاوسەنگی دەتوانێت ببێتە هۆی ترشبوونی گەدە (Acidosis)، کەمبوونەوەی خۆراکخواردن، لاوازی و تەنانەت مردنی ئاژەڵ لە حاڵەتە توندەکاندا.

سوودی علفی زانستی

🌿 زیادکردنی گەشە و وەزن.
🌿 باشترکردنی هەرسکردنی خۆراک.
🌿 کەمکردنەوەی خەرجی خۆراک، چونکە هە�

12/07/2026

🐑 چۆن بەرخەکانت بە شێوەیەکی تەندروست و خێرا گەشە بکەن؟

زۆر کەس وا دەزانن کە تەنها زیادکردنی دانەوێڵە وا دەکات بەرخ زوو قەلەو ببێت، بەڵام ئەمە تەواوی ڕاستی نییە. گەشەی باش کۆمەڵێک هۆکاری زانستی هەیە.

١. علفی هاوسەنگ

کاور و بەرخ و گیسک پێویستی بە علفێک هەیە کە تێیدا:

* پرۆتین بۆ دروستبوونی ماسولکە هەبێت.
* وزە (لە دانەوێڵە و سەرچاوەکانی تر) بۆ گەشە و چاڵاکی.
* فایبەر بۆ کارکردنی دروستی گەدە.
* ڤیتامین و مینەراڵ بۆ تەندروستی گشتی.

تەنها زیادکردنی گەنموو جۆ ، بەبێ هاوسەنگی، دەتوانێت ببێتە هۆی کێشەی گەدە.

٢. ئاو

کاور یان گیسک کە ئاو کەم بخوات ، خۆراکی کەمتر دەخوات. ئەمەش ڕاستەوخۆ گەشەی کەم دەکات.

٣. تەندروستی

ئەگەر بەرخ کرم، انتیهابات ، یان نەخۆشیی هەبێت، زۆربەی خۆراکەکەی بۆ بەرگری لە نەخۆشی بەکاردێت، نەک بۆ گەشە.

٤. شوێنی گونجاو

شوێنی پاک، وشک و هەوادار سترێسی (ترس) ئاژەڵ کەم دەکات و خۆراکخواردنی زیاد دەکات.

٥. گۆڕینی علف بە پلە

هەر کاتێک دەتەوێت جۆری خۆراک بگۆڕیت، لە ماوەی ٧ تا ١٠ ڕۆژدا بە هێواشی بیکە. گۆڕینی خێرا دەتوانێت ببێتە هۆی ترشبوونی گەدە (Acidosis)، لاوازی و کەمبوونەوەی خۆراکخواردن.

٦. پێوانەکردنی گەشە

هەموو ١٤ ڕۆژ جارێک وەزنی بەرخەکان بپێوە. ئەگەر وەزن زیاد نەبوو، جیرە یان تەندروستییان پشکنین بکە.

هەڵەیەکی باو

❌ “هەرچی دانەوێلەیی زیاتر، گەشە باشتر.”

✔️ ڕاستی: علفی هاوسەنگ و تەندروستی با�

09/07/2026

لە ئەم وەرزەی هاوینەدا کە گەرمای هەرێمی کوردستان و ناوچەی کەلار زۆر بەرز دەبێت، پاراستنی بەرخە بچووکەکان گرنگییەکی زۆری هەیە، چونکە گەرمای زۆر دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی خواردن، کەمبوونەوەی گەشە و دابەزینی وەزن.

ڕێنماییەکانی پاراستنی بەرخی بچووک لە گەرما:

* دڵنیابە لە بوونی ئاوی پاک و سارد بەردەوام، چونکە بەرخەکان لە گەرما ئاوی زیاتر پێویستیان پێیە.
* پەناگەیەکی هەوای لێ بگات و سایەدار دابین بکە، وەک درەخت، چەتری تایبەت یان شوێنی سەربازکراو.
* خۆراک لە کاتی بەیانی زوو و ئێوارە بدرێت، چونکە لە کاتی نیوەڕۆدا گەرما دەبێتە هۆی کەمخواردن.
* عەلەفی باش کوالێتی و هاوسەنگ لەگەڵ دانەوێڵە و سەرچاوەکانی پڕۆتین بەکاربهێنە بۆ باشترکردنی گەشە و زیادبوونی وەزن.
* زیادکردنی ویتامین و ماددە مەعدەنییەکان، بە تایبەتی ڤیتامینی A، D، E و ماددەکانی وەک زینک و سلینیۆم، یارمەتی بە بەرخ دەدەن لە بەرامبەر سترێسی گەرما.
* ژمارەی ئاژەڵ لە شوێنی بچووکدا زۆر مەکە، چونکە قەرەباڵغی دەبێتە هۆی بەرزبوونی پلەی گەرمی و ماندووبوونی ئاژەڵ.
* چاودێری نیشانەکانی گەرما بکە، وەک هەناسەدانی خێرا، خەستەیی، وازهێنان لە خواردن و زیادبوونی خواستن بۆ ئاو.

ئەگەر ئەم ڕێنماییانە جێبەجێ بکرێن، بەرخە بچووکەکان لە گەرمای توندی هاوین بە باشی دەپارێزرێن و دەتوانن گەشەی باش بکەن و وەزنیان بە شێوەیەکی باش زیاد بکات.

06/07/2026

گرنگی پێدانی عەلفی زانستی بۆ ئاژەڵ زۆر گەورەیە، چونکە بە شێوەیەکی هاوسەنگ هەموو پێداویستییە خواردنییەکانی ئاژەڵ دابین دەکات.

گرنگترین سوودەکانی بریتین لە:

* گەشەی باشتر: یارمەتی دەدات ئاژەڵ خێراتر و تەندروست‌تر گەشە بکات.
* زیادبوونی بەرهەم: لە مەڕ و مانگا و بزن، بڕی شیر و گوشت زیاد دەکات.
* باشترکردنی بەرگری لە نەخۆشییەکان: چونکە ڤیتامین، کانزاکان و پرۆتین بە ڕێژەی دروست تێدایە.
* کەمکردنەوەی تێچووی خۆراک: خواردنی هاوسەنگ و زانستی بەکاردێت و واز لە بەفیڕۆدان دەهێنێت.
* باشترکردنی تواناى زایین و بەرهەمهێنان: لە ئاژەڵی دایک و ئاژەڵی گەنج گرنگی تایبەتی هەیە.
* کەمبوونەوەی کێشەکانی هەرسکردن: وەک پڕبوونی شکم، هەڵاوسان یان کەمبوونی ئیشتیها.

بۆ نموونە، عەلفی زانستی بۆ مانگای شیرەدەر دەبێت ڕێژەی گونجاوی پرۆتین، وزە، فایبەر، کەلسیۆم و فۆسفۆر هەبێت تا بتوانێت شیرێکی زۆرتر و کوالێتیی باشتر بەرهەم بهێنێت.

26/05/2026

الحمداللە .. کە بەشێکین لە پاراستنی تەندروستی هاولاتی .

22/05/2026

ئەمرۆ ، دوای پشکنینی وردی پزیشکی، دوو ئاژەڵیان بەهۆی تووشبوونیان بە مشەخۆری سیستیسێرکۆسیس (Cysticercosis) لەناوبرد.

بەپێی زانیارییە پزیشکییەکان، مەترسیی و تایبەتمەندیی ئەم جۆرە مشەخۆرە لەوەدایە کە ئاژەڵی تووشبوو لە کاتی زیندووییدا تەواو تەندروست دیارە و هیچ جۆرە نیشانەیەکی دەرەکی یان کلینیکی تێدا دەرناکەوێت، بوونی ئەم مشەخۆرە تەنها دوای سەربڕینی ئاژەڵەکە و لە ڕێگەی پشکنینی گۆشت و ئەندامەکانی ناوەوەی لەلایەن پزیشکانی ڤێتێرنەرییەوە ئاشکرا دەبێت.

دۆزینەوە و لەناوبردنی ئەم دوو حاڵەتە، جارێکی تر جەخت لەسەر گرنگیی سەربڕینی ئاژەڵ لە ناو کوشتارگە فەرمییەکان دەکاتەوە.

پشکنینی پێش و پاش سەربڕین لەلایەن تیمە پسپۆڕەکانەوە، تاکە زامنی دڵنیابوونەوەیە لە سەلامەتیی گۆشتەکە و پاراستنی تەندروستیی گشتیی هاووڵاتییان لەو نەخۆشییە شاراوە و مەترسیدارانەی کە لە ئاژەڵەوە دەگوازرێنەوە بۆ مرۆڤ.

نەشتەرگەری نەزۆک کردن بۆسەگێگی سەرشەقام‌‌‌
09/06/2023

نەشتەرگەری نەزۆک کردن بۆسەگێگی سەرشەقام

‌‌‌

Address

Kalar

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Aram-vett posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Category