نەخۆشخانەی ڤێتێرنەری کۆمار

نەخۆشخانەی ڤێتێرنەری کۆمار سلێمانی- تاسڵوجە - تەنیشت مزگەوتی پێغەمبەر

21/04/2026
بەشداری کردنی دکتۆر مهران هیوا  لە کۆرسێکی پر زانیاری لە ژێر ناونیشانی Application of reproductive hormones and fertilit...
13/07/2025

بەشداری کردنی دکتۆر مهران هیوا لە کۆرسێکی پر زانیاری لە ژێر ناونیشانی
Application of reproductive hormones and fertility problems in rumminants
کە لەلایەن سەندیکای پزیشکانی ڤێتەرنەری سليمانی رێکخرابوو
وێڕای سوپاسی زۆرمان هیوای بەردەوامیان بۆ دەخوازین

بەشداریکردنی دکتۆرە تروسکە مصطفی کە لە ستافی بەڕێوبەرانی نەخۆشخانەکەن لە کۆرسێکی پێشکەوتوو سەبارەت بە ELISA Enzyme - lin...
13/07/2025

بەشداریکردنی دکتۆرە تروسکە مصطفی کە لە ستافی بەڕێوبەرانی نەخۆشخانەکەن لە کۆرسێکی پێشکەوتوو سەبارەت بە ELISA
Enzyme - linked immunosorbent assay
کە لەلایەن کۆلێجی پزیشکی ڤێتەرنەرییەوە ڕێکخرابوو

سوپاسو هیوای بەردەوامیمان هەیە بۆ رێکخەرانی کۆرسەکە

بە خۆشاحاڵانە هەمیشە لە بەردوامی و بەرەو پێشچوونین

لەخزمەتتانداین
13/07/2025

لەخزمەتتانداین

ئێمە لێرەین بۆ خزمەتی ئێوە
25/05/2025

ئێمە لێرەین بۆ خزمەتی ئێوە

بەکارهێنانی (کرمەکان) لە چارەسەرکردنه شێرپەنجە: ڕێگەیەکی داهێنەرانە‎پوختەی بابەتەکە: وەک چارەسەرێکی بەدیل لە چارەسەری شێ...
07/08/2024

بەکارهێنانی (کرمەکان) لە چارەسەرکردنه شێرپەنجە: ڕێگەیەکی داهێنەرانە

‎پوختەی بابەتەکە: وەک چارەسەرێکی بەدیل لە چارەسەری شێرپەنجەدا، لێکۆڵینەوە کراوە لەسەر بەکارهێنانی کرمەکان ، وەکوو
(T. spiralis)، (E. granulosus)، (T. canis)، و ( T. solium).
‎ئەم توێژینەوەیە ئامانجی لێکۆڵینەوە بوو لەو ( ئەنتیجین) نانەی و ئەو میکانیزمانەی کرمەکان کە تایبەتمەنتی دژە ژێرپەنجەیان تێدایە ، ئوم لێکۆڵینەوە تێڕوانینێک دەدات بۆ ئەوەی کە چۆن کرمەکان دەتوانن وەک شێوازێکی چارەسەری نوێ و داهێنەرانە بۆ شێرپەنجە بەکاربهێنرێن. ئەم لێکۆڵینەوە شیکاری بۆ توێژینەوە پێش کلینیکی و کلینیکیەکان کردووە کە لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٠ و ٢٠٢٣ بڵاوکراونەتەوە. توێژینەوەکە هەوڵیدا زانیاری لەسەر کرمەکان بەدەستبهێنێت، وەکو E. granulosus، T. spiralis، T. canis، و T. solium،
‎بۆ چارەسەرکردنی شێرپەنجەکانی مەمک، پەنکریاس، میلانۆما و شێرپەنجەی خوێن بە لێکۆڵینەوە لە داتابەیسەکانی ، وەک PubMed، Google Scholar، و Scopus. توێژینەوەکان کە تیشکیان خستە سەر چارەسەری کرم لە دژی جۆرە تایبەتەکانی شێرپەنجە .

ئەمەش خودی توێژینەوەکە.
https://wvj.science-line.com/attachments/article/79/WVJ13(4),606-616,December25,2023.pdf

'ڕەنگی سەوز لە گۆشتی مریشکدا'هەمیشە ژنان لە ماڵەوە توشی حاڵەتێک دەبن کە دەبێتە هۆی سەرسوڕمانیان بە بینینی پارچە گۆشتی ڕە...
24/05/2024

'ڕەنگی سەوز لە گۆشتی مریشکدا'

هەمیشە ژنان لە ماڵەوە توشی حاڵەتێک دەبن کە دەبێتە هۆی سەرسوڕمانیان بە بینینی پارچە گۆشتی ڕەق و سەوز لە گۆشتی مریشکدا و بەتایبەتی لە سنگەکەیدا... کەواتە هۆکاری دەرکەوتنی ئەم ڕەنگە سەوزە چییە؟
بوونی ڕەنگی سەوز دەگەڕێتەوە بۆ نەخۆشی سەوزبوونی ماسولکەکانی مریشک (deep pectoral myopathy _green muscle disease). ئەم نەخۆشییە لەو مریشکانەدا دەردەکەوێت کە کێشی لەشیان لە (٣) کگم زیاتربێت، لە ئەنجامی ئەم کێشە زۆرەدا بەناچاری پاڵ دەداتەوە و کەم بە پێوە ئەوەستێت، بۆیە بڕێکی کەم ئۆکسجین ئەگاتە ئەم ناوچەیە، تا وای لێ دێت بەهیچ شێوەیەک ئۆکسجینی پێ ناگات و تێکدەچێت و خانەکانی نێو ماسولکە شانەکان دەمرێت و ڕەنگی دەگۆڕێت.
بەشە سەوزەکەی گۆشتەکە لێ بکەنەوە و هەموو بەشەکانی تری مریشکەکە شیاون بۆ خواردن.

چۆن بزانین ئاژەڵە مالیەکەمان مشەخۆری ناو گوێی هەیە؟هەبوونی مشەخۆر ی ناو گوێ وەک زیانی تەندروستی زۆرە بۆ ئاژەلەکەت بەهەما...
07/09/2022

چۆن بزانین ئاژەڵە مالیەکەمان مشەخۆری ناو گوێی هەیە؟
هەبوونی مشەخۆر ی ناو گوێ وەک زیانی تەندروستی زۆرە بۆ ئاژەلەکەت بەهەمان شێوە زیانی دەروونی و نا ئارامیشی زۆرە جگە لەخۆی هانی دەدات توشی نەخۆشییە دووەمییەکان بێت وەک(بەکتریا یان کەرووەکان) و ئەوکات چارەسەرەکەی قورستر دەبێت ،بینینی ئەم مشەخۆرە بە چاو قورسە چونلە زۆر بچوکەو تەنیا بە مایکرۆسکۆپ دەبیندرێ بەلام هەبوونی نیشانەکانی دیاریکردنی ئاسانتر دەکات
نیشانەکانی:-
زۆر راوەشاندنی سەر،خوراندنی سەرو ملو گوێ بە دیوار و کەلوپەلی ماڵ و دەستی ،نا ئارامیو وروژان ، بێهێزی و تێکچوونی رەفتار ،هەبوونی دەردراوی رەشی قاوەی باو ،بۆنی ناخۆش )
بۆیە خاوەن ئاژەڵی بەرێز هەرکات ئەم نیشانانەت بەدی کرد سەردانی پزیشکی ڤێتەرنەری بکە بۆ وەرگرتنی چارەسەر

تێبینی:- سەگ و پشیلە دەتوانن لە یەکتری بگرنەوە بۆیە ئەگەر تۆ یەکێکی کە هەردوو ئاژەلەکە بەخێو دەکەیتو کە گومانت لە توشبوونی یەکیان کرد لە یەکتریان جیا بکەوەو هەردووکیان ببە بۆ پشکنین

د. مهران هیوا
بەکالیۆرۆس لە پزیشکی ڤێتەرنەری و نەشتەرگەری گشتی

Address

As Sulaymaniyah

Telephone

+9647704055963

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when نەخۆشخانەی ڤێتێرنەری کۆمار posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to نەخۆشخانەی ڤێتێرنەری کۆمار:

Share

Category