Asuda-birds

Asuda-birds ئەزموونی ١٠ ساڵو زیاتتر لە بەخێوکردنی باڵندە

چی بکەین بۆ وەرزی گەرما ؟!.سڵاوی خوا لە بەندەکانی خوا ...بە گەشتی بەخێوکەرانی باڵندەو پەلەوەر هەندێک وردە کێشەیان بۆ درو...
29/05/2025

چی بکەین بۆ وەرزی گەرما ؟!.
سڵاوی خوا لە بەندەکانی خوا ...
بە گەشتی بەخێوکەرانی باڵندەو پەلەوەر هەندێک وردە کێشەیان بۆ دروست ئەبێت کاتێک وەرزی هاوین دێت..
چەن خاڵێک ئەخەینە ڕوو کە ڕەنگە سودێکی بچووکیش بێت بە بە ڕێزتان بگات دوای خوێندنەوەی ئەم پۆستە ..
بەڕێزان وەک ڕوونە ژیانی باڵندە چەن وەرزێکە وەکو مرۆڤ
وە عادەتەن باڵندەکان لە وەرزی هاویندا پەڕەکانیان ئەگۆڕنو ئەیوەرێنن بۆ ئەوەی پەڕی جوانو پاکتر لە جێگەیان بێتەوە
ئەگەر لە هەر وەرزێکی ترا ئەم پڕۆسەیە ئەنجام بدەن ڕەنگە توشی سەرماو نا هاوسەنگی پلەی گەرمی جەستەیان ببنەوە لە ئەنجامی کەمی پەڕەکانیان ، وە ڕەنگە پلەی گەرمی جەستەیان بۆ هاوسەنگ نەکرێتو گیان لە دەست بدەن بۆیە هاووین باشترین وەرزە
بەڵام ئێمە وەکو بەخێوکەر دەبێت زانیاری پێویستمان هەبێت بۆ هەنگاونانە ئەم قۆناغە
پێویستە ئەم خاڵانە بزانین
١.باڵندەکان هەمیشە کە پەڕ ئەگۆڕن (تولەک ئەکەن) بە کاتی سەختا تێ ئەپەڕن لەبەر ئەمەش ئەگەر باڵندەکە ماڵی بێت گەر بتەوێت بیگریت ئەوە ڕەنگە ئازارت بدات چوونکە خۆشی ئازاری پێ ئەکات
٢. پەڕی باڵندە سروشتی وایە سەرەتا تەنها چووزە دواتر وردە وردە گەشە ئەکات بۆیە ئەبێت کەمممتررن بەرکەوتنیان هەبێت لەگەڵمان وە کەمترین ترسیان هەبێ چوونکە ئەگەر بەر هەر شتێک بکەوێتو ئەو چووزە بتەقێت ئەوە ئەو پەڕە ئەمرێت
٣. باڵندەکەن لەم وەرزەی ژیانیان زۆۆر پێویستیان بە مەلە کردن ئەبێت چوونکە هەم ئازاریان کەم ئەکاتەوە هەم پەڕێکی سافو پاکو پوت گەشە ئەکات
٤. زۆۆر پێویستیان بە ڤیتامیناتو خواردنی باشە چوونکە بەشێکی زۆۆری ئەوەی ئەیخۆن بەکاری ئەهێنن بۆ دروستکردنەوەی پەڕەکانیان
ئەوانیش بریتین لە:
کەرەوز ، کاهو ، جەرجیر و سەوزەکانی تر ، هێلکەی کوڵاو لە حەفتەیەک ١ جار
بە هیوای سوود ❤️

21/03/2025

هەندێک زانیاری سەرەتایی کە بەخێوکەرێکی نوێ پێویستیەتی بۆ بەخێوکردنی باڵندەکەی...

Address

As Sulaymaniyah

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Asuda-birds posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share