Paw Veterinary Clinic

Paw Veterinary Clinic Veterinary Clinic & Pet Supplies, Accessory Shop
کلینیکی پزیشکی ڤێتێرنەری

نەورۆزتان پیرۆز 🔥 هەموو ڕۆژێکتان پڕ جەژن و خۆشی بێت.
20/03/2025

نەورۆزتان پیرۆز 🔥
هەموو ڕۆژێکتان پڕ جەژن و خۆشی بێت.

یەکێک لە کارانەی پێویستە بۆ ئاگادار بوون لە تەندروستی ئاژەڵە ماڵیەکەت، چاودێری پیساییەکەیەتی کە دەکرێت زۆر شتمان پێ بڵێت...
07/06/2024

یەکێک لە کارانەی پێویستە بۆ ئاگادار بوون لە تەندروستی ئاژەڵە ماڵیەکەت، چاودێری پیساییەکەیەتی کە دەکرێت زۆر شتمان پێ بڵێت
لەسەر تەندروستی ئاژەڵەکە..
تێکچوونی شێوە و ڕەنگی پیسایی نیشانەیە بۆ زۆر کێشە؛ لە خواردنی خراپ و سەرما بوونێک، تا نەخۆشی کوشندە و نەخۆشیە ڤایرۆسیەکان و چەندین کێشەی تر..
لە کاتی بەدی کردنی هەر گۆڕانکاریەک، وا باشترە پەیوەندی بکەیت بە پزیشکی ڤێت، بە تایبەت لە کاتی بینینی خوێن ناو پیسایی، دەبێت دەستبەجێ ئاژەڵەکە بگەیەنرێتە لای پزیشکی ڤێتێرنەری.

ئەم جارەیان وێنەکەمان خوێن و برینی تێدا نیە.لە هەولێر دۆزرایەوە لە حاڵێکی خراپ لە لایەن ئاژەڵ دۆستێکی بەڕێزەوە. پاش وەرگ...
08/04/2024

ئەم جارەیان وێنەکەمان خوێن و برینی تێدا نیە.

لە هەولێر دۆزرایەوە لە حاڵێکی خراپ لە لایەن ئاژەڵ دۆستێکی بەڕێزەوە. پاش وەرگرتنی ڕێنمایی لە لایەن ئێمە و وەرگرتنی چارەسەری ڕاست و سەرەتایی لە لایەن (کلینیکی ئاریۆس)ی بەڕێز. پاش پێنج ڕۆژ گەیشتە لامان و کۆرسی چارەسەری بۆ دانرا و لە ڕێکخراوی فیلاین فرێنز مایەوە.

پاش مانەوەی بۆ چەند هەفتەیەک و تەواو بوونی چارەسەری، ئێستا لە ماڵێکی دڵسۆز خۆی کردووە بە پاشا و بەخۆشی ژیان ئەباتە سەر.

بە بۆنەی دابین کردنی جێ لە لایەن فیلاین فرێنز، ئەم و سەدان بەستەزمانی تر، لە حاڵی خراپی کۆڵەنەکان و کێشەی تەندروستەوە ژیانیان گۆڕا بۆ لای ماڵێکی دڵسۆز.

پشەیەکی بێ لانەیە، سەردانی کردین بۆ تەداوی برینێکی بچوک (بەقەد سەرە پەنجەیەک) وەک ئاژەڵ دۆستەکە کە هێنابووی؛ فەرمووی.پاش...
29/03/2024

پشەیەکی بێ لانەیە، سەردانی کردین بۆ تەداوی برینێکی بچوک (بەقەد سەرە پەنجەیەک) وەک ئاژەڵ دۆستەکە کە هێنابووی؛ فەرمووی.

پاش پاک کردنەوەی برین و چواردەوری، برینەکە بەم شێوەیە دەرکەوت پێست و ماسولکەکانی سەرجەم بڕیبوو، تەنها پەردەی سکی (کە تەنکە وەک کلینێکس) ڕێگرر بوو لەوەی ڕیخۆڵەو ناو سکی بێتە دەرەوە.

دوورینەوەی هەموو برینەکە کارێکی هەڵەیە بۆ برینێکی کۆنی بەم شێوەیە، وا دەکات هەوکردنێکی زۆر لە ژێرەوە کۆببێتەوە. بەڵام بە دانانی سۆندەی تایبەت بۆ دەرهێنانی کێم و جەراحەت و تێکردنی پاکژکەرەوەی برین و چارەسەر ڕۆژانە لە ڕێی سۆندەکەوە، دوورینەوەکی سەرکەوتوو کرد. ئامێری لەیزەر دەورێکی گرنگی بینی لە ڕێگری کردن لە هەوکردن و خێراتر کردنی چارەسەرەکەی.

پاش مانەوەی لای ڕێکخراوی فیلاین بۆ ماوەی ٣ هەفتە، برینی نەما بە تەواوی چاک بووەوە.

سڵاو لە هەموو ئاژەڵدۆستانچەندڕۆژێکە بابەتێک بڵاو بۆتە لەسەر کلینیکمان، حەزمان کرد ڕوون کردنەوە بدەین.ئێمە وەک کلینیک هۆت...
26/03/2024

سڵاو لە هەموو ئاژەڵدۆستان
چەندڕۆژێکە بابەتێک بڵاو بۆتە لەسەر کلینیکمان، حەزمان کرد ڕوون کردنەوە بدەین.

ئێمە وەک کلینیک هۆتێلمان نیە بۆ مانەوەی ئاژەڵ و پشیلە و هیچ ئاژەڵێک لامان نامێنێتەوە.

ڕێکخراوەی فیلاین لە قاتی سەرەوەی کلینیکمان نیشتەجێن، کە ڕێکخراوێکە دامەزراوە بۆ یارمەتی پشیلەی بێ لانە لە کاتی نەخۆشی و کێشەی تەندروستی بێ وەرگرتنی هیچ سوودێک.

رێکخراوەکە خزمەتگوزاری هۆتێلیان هەیە وەک یارمەتیەکی دارایی بۆ ئەوەی بتوانن یارمەتی زۆرترین ئاژەڵی بێ لانە بدەن و بەردەوام بن.

پشیلەیەک لەگەڵ بەچکەکانی سەردانی کردوون و لەو کاتەدا بێ ویستی کەس نەخۆشیەک بڵاو بووەوە ناو پشیلەکان کە (کوشندە نیە ئەگەر چارەسەری ڕاست وەرگرێت) وە لە پشیلەی ماڵانیش بڵاوە لە ئێستایا.

بەچکە و دایکەکان تا لای ڕێکخراو ماونەتەوە چارەسەریان وەرگرتووە، دوای چەند ڕۆژێک لە بەجێ هێشتنی هۆتێلەکە بەچکەکان گیانیان لەدەست داوە و لە ڕێی پۆست کردن ئاگاداری حاڵەتەکە بووین.

ئێمە سەرەڕای دڵ تەنگیمان بە ڕووداوەکە هەموو لایەک ئاگادار ئەکەین، لای ئێمە هیچ نەخۆشێک گیانی لەدەست نەداوە بەو نەخۆشیە. وە ئەو پشیلانەش دوای بەجێ هێشتنی هۆتێلەکە سەردانیان نەکردوین بە مەبەستی چارەسەر تا کەم تەرخەمی هەبێت لە ئێمە.

پەیوەندی کلینیکمان و ڕێکخراوەکە تەنها خۆبەخشی ئێمەیە لە یارمەتی مادی و خۆبەخشی یارمەتی دانی ستافەکەیە لەو ئەرکە پیرۆزەی ئەیکەن.

ڕێکخراوەکە بە دۆکیومێنت؛ ژیانی سەدان پشیلەی لە مردن ڕزگار کردووە.

هەرکەس خوازیارە سەردانیان بکات و بە چاوی خۆی کاریان ببینێت دەرگایان واڵایە.

یەکێک گرنگترین هەنگاوەکانی نەشتەرگەری، گرنگی پێدانی دوای ئەنجامدانی نەشتەرەکەیە. لە داخستنی برینەکە بە لکێنەری تایبەتی ڤ...
27/02/2024

یەکێک گرنگترین هەنگاوەکانی نەشتەرگەری، گرنگی پێدانی دوای ئەنجامدانی نەشتەرەکەیە. لە داخستنی برینەکە بە لکێنەری تایبەتی ڤێتێرنەری بۆ پێست، پاشان پاکژکردنەوەی بە ئامێری لەیزەر، کە ئازار و ئاوسانیش ناهێڵێت و وا دەکات شوێنی برینەکە خێرا بەرەو باش بوون بڕوات. دوا هەنگاو داپۆشینی برینەکەیە بە درێسی تایبەتی ڤێتێرنەری بۆ سەر برینەکە.

بەم شێوەیە هەوڵ ئەدەین کە چانسی هەو کردن و ئازار و هەڵوەشاندنەوە بگەیەنینە کەمترن ئاست و سەلامەتترین نەشتەرگەری بۆ ئاژەڵەکان بە ئەنجام بگەیەنین

15/06/2023

ڕاپۆرتێکی پوخت لەسەر کاری کلینیکمان.

Address

Bakhtyari, Opposit To The Ganjan Center Yards, بەختیاری، بەرانبەر یاریگاکانی سەنتەری گەنجان
As Sulaymaniyah
53

Opening Hours

Monday 10:00 - 21:00
Tuesday 10:00 - 21:00
Wednesday 10:00 - 21:00
Thursday 10:00 - 21:00
Saturday 10:00 - 21:00
Sunday 10:00 - 21:00

Telephone

+9647725095151

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Paw Veterinary Clinic posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Paw Veterinary Clinic:

Share

Category