مریشک و کەڵەشێری زینە

مریشک و کەڵەشێری زینە زانیاری و بیرۆکەی نوێ بۆ زیاتر خزمەتکردنی باڵندەکان . . .

29/04/2019

هاورێیان بمانبوورن لە تەقسیریمان ، فەترەیەکی زۆرە پۆستمان نەکردووە

هەندێک بیرۆکەی سادە بۆ ئەو بەرێزانەی حەزیان لە مامزە ( بزن ) .
29/04/2019

هەندێک بیرۆکەی سادە بۆ ئەو بەرێزانەی حەزیان لە مامزە ( بزن ) .

هاوڕێیان ئەم کاتەتان باش و جەژنتان پیرۆز بێت . . .ئەمجارە باسی هۆکار و چارەسەری ( کرانەوەی قاچ یان بڵاوبوونەوەقاچ ) ی جو...
15/06/2018

هاوڕێیان ئەم کاتەتان باش و جەژنتان پیرۆز بێت . . .
ئەمجارە باسی هۆکار و چارەسەری ( کرانەوەی قاچ یان بڵاوبوونەوەقاچ ) ی جووجک تان ئەکەم هیوادارم سوودی هەبێت بۆ هەموو لایەک . . .
🐣 یەکێک لە بەربڵاوترین کێشەی قاچ لە جووجکی تازە هەڵهاتوودا کرانەوەی قاچێتی ، کە جووجکەکە ناتوانێت بە شێوەیەکی ڕێک و جوان لەسەر قاچەکانی بوەستێت .
🐣جوجکەکە وا دەردەکەوێت کە نەخۆش بێت ، و نامورتاح بێت و هەروەها هەوڵێکی زۆر دەدات لەکاتی جووڵەدا .
🐣 بڵاوبوونەوەی قاچ زۆر بە ئاسانی چارەسەر ئەکرێن ، بەڵام دەبێت زۆر بە زوویی چارەسەر بکرێت ، ئەگەر نا ئەوا وای لێ دێت نەتوانێت نان و ئاو بخوات و دەبێتە هۆی مردن .
🐣 هەندێک هۆکار هەن بۆ ئەم کێشەیە ، لەوانە ( بەرزی پلەی گەرمی مەفقەس یان نزمی ڕێژەی شێ ، بەڵام هۆکاری سەرەکی سافی و خلیسکی رووی ئەو کارتۆنەیە کە سەرەتا جوجکەکانی تێ ئەکرێت راستەوخۆ دوای هەڵهاتن . دەبێتە هۆی ئەوەی جوجکەکە نەتوانێت باڵانسی خۆی ڕاگرێت و قاچی بخزێت و قاچەکانی بەکراوەیی بە بەردەوامی دەمێنێتەوە .
🐣 دەتوانیت بە پارچەیەک لاستیکی پارە و پارچەیەکی بچووک قەصەب ( وەک لە وێنەکاندا دیارە ) قاچی بۆ ببەستی ، بۆ ماوەی ٢٤ - ٤٨ کاتژمێر ، بەڵام سەرەتا تۆزێک نارەحەتە بۆ جوجکەکە.
🐓🐓 هیوادارم سوودی هەبێت بۆ هەموو لایەک 🐓🐓
تکایە لایک و شێرتان بیر نەچێت . 👍 و 🦁

هاوڕێیان ئەم کاتەتان باش . . .ئەمجارە باسی کەڵەشێر و مریشکی قەزەمی یابانی ( Japanise Bantam ) تان بۆ دەکەم .🐔 ئەم جۆرە ل...
06/06/2018

هاوڕێیان ئەم کاتەتان باش . . .
ئەمجارە باسی کەڵەشێر و مریشکی قەزەمی یابانی ( Japanise Bantam ) تان بۆ دەکەم .
🐔 ئەم جۆرە لە سەدەی ٧ ی زایین لە ووڵاتی یابان پەرەی پێدراوە ، بەڵام لەسەدەی ١٦ وە لەلایەن ئەوروپیەکانەوە ناسراوە . قاچیان کورت و بێ پەڕ و رەنگ زەردە ، کلکیان درێژ و بەرزە و بەرەو پێش گەڕاوەتەوە. بەوە ناسراون کە کلکیان وەکو کلکی سمۆرە وایە . وە لەشیان شێوە پیتی U ی هەیە ، هەروەها کۆتایی باڵیان لە زەوی دەخشێ ، وە پۆپنەی کەڵەشێرەکانیان شێوە تاک و گەورە و پیر دەردەکەوێت .
🐔 ئەم جۆرە بۆ ئەو کەسانە باشە کە باخێکی بچووکیان هەیە ، بەهۆی ئەوەی قاچیان بچووکە ، زۆر باخ و گڵ هەڵناتەکێنن ، مریشکەکانیان بە باشی کڕ دەکەون ، هەروەها دایکێکی باشن بۆ پارێزگاری لە جوجکەکانی ، هەروەها هێلکەکانی دوای ڕۆژی ٢٠ هەڵدێن . وە دەبێت کولانە و شوێنەکەیان خاوێن بێت ، چونکە باڵیان لە زەوی دەخشێت و دەبێتە هۆی خراپ بوونی باڵیان . لەبەر بچووکی قەبارە و سووکی کێشیان توانای فڕینیان هەیە ، لەبەرئەوە دەبێت پارێزگاری باشیان لێبکرێت .
🐔 جۆرێکی زۆر باشن بۆ ڕاگرتن لە باخ و سەوزایی دا ، بەڵام کەڵەشێرەکانیان شەڕکەرو سرکن ،هەروەها دەنگی زۆر بەرزە .
🐔 قەزەمی یابانی ڕەنگی زۆریان هەیە ، ڕەش ، سپی ئەلوان ، کونجکونج ، سپی و رەساسی . . . هتد وە جۆری موفەتەل ( پەڕ هەڵگەڕاوە ) ، موو ، کەڵەشێرەکانی پۆپنەی زۆر گەورەی هەیە .
🐓🐓 هیوادارم سوودی بۆ هەمووتان هەبێت 🐓🐓
🙌🙌 تکایە لایک و شێرتان بیر نەچێت ، 🙌🙌

هاوڕێیان ئەم کاتەتان باش . . .🦅 ئەمجارە باسی کەڵەشێر و مریشکی شامی جۆری ( Asil ) یان ( أصيل ) كه پێش ٢٠٠٠ ساڵ لەمەوبەر ل...
01/06/2018

هاوڕێیان ئەم کاتەتان باش . . .
🦅 ئەمجارە باسی کەڵەشێر و مریشکی شامی جۆری ( Asil ) یان ( أصيل ) كه پێش ٢٠٠٠ ساڵ لەمەوبەر لە وڵاتی هندستان وەک باڵندەیەکی شەڕکەر بەخێو کراوە.
🦅 لەدەوروبەری ساڵانی ١٧٥٠ هاوردەی ئەوروپا کراوە ، خۆیان بە سروشتی شەڕکەرن کە ماسولکەیەکی بەهێز و ئێسکێکی پتەویان هەیە ، غیرەت و تەحەمولێکی زۆریان هەیە .
🦅 وەستانێکی ڕێکیان هەیە ، ڕەنگی پێستیان سپی یان زەردە ، پۆپنەیان پچوکە و گوارەیان نیە ، ڕەنگی چاویان سپیە ، دەنوکیان زەرد و کورتە .
🦅 مریشکی أصيل هێلکەکەرێکی زۆر باش نیە ، بەڵام دایکێکی زۆر باشە کاتێک کڕ دەکەوێت و زۆر بە باشی بەرگری لە جوجکەکانی دەکات.
🦅 جوجکی ئەم جۆرە هەر وەکو باوانیان ، لە تەمەنێکی زۆر سەرەتاوە زۆرکات شەڕ دەکەن پێکەوە ، دەبێت زۆر بە زوونی لەیەک جیا بکرێنەوە لەکاتێکدا شەڕ دەکەن چونکە تا مردنە شەڕیان.
🦅 جۆری أصيل حەزیان بە شوێنی ووشک هەیە ، وە زۆر باش نین لە کەشوهەوای ساردو باراناوی .
🦅 کێشی کەڵەشێری أصيلی توخمات ئەصل بە نزیکەیی ٣ کیلۆیە ، وە مریشکەکەی ٢،٥٠ کیلۆیە .
🦅🦅 بەو هیوایەی سوودی هەبێت بۆ هەموو لایە 🦅
🌼🌼 تکایە شێرو لایکی بابەتەکانمان بکەن 🌼🌼

هاوڕێیان ئەم کاتەتان باش . . چەند هاوڕێی ئازیز لەم جۆرە کەڵەشێر و مریشکەی هەیە؟ وێنەکەی لە کۆمێنت دابنێن 🐓🐓چەند کەس پێی ...
31/05/2018

هاوڕێیان ئەم کاتەتان باش . .
چەند هاوڕێی ئازیز لەم جۆرە کەڵەشێر و مریشکەی هەیە؟ وێنەکەی لە کۆمێنت دابنێن 🐓🐓
چەند کەس پێی خۆشە باسی ئەم جۆرەشتان بۆ بکەین ؟
بەهیوای جمهوری زۆر بێت . . . 🦅🦅🦅

هاوڕێیان ئەم کاتەتان باش . . .ئەمجارە باسی کەڵەشێرومریشکی جۆری ( Pekin Bantam ) قەزەمی پەکین ،🐔 خەڵکی پەکین دەڵێن ئەم جۆ...
30/05/2018

هاوڕێیان ئەم کاتەتان باش . . .
ئەمجارە باسی کەڵەشێرومریشکی جۆری ( Pekin Bantam ) قەزەمی پەکین ،
🐔 خەڵکی پەکین دەڵێن ئەم جۆرە تایبەت بووە بە خێزانی ئیمپراتۆری چین ، بەڵام لە دەوری ساڵانی ١٨٦٠ دزراوە و جۆرەکەی بڵاو بۆتەوە. هەندێکی تر دەڵێن بەدیاری براوە بۆ مەلیکە ڤیکتۆریا لەساڵانی ١٨٣٠ - ١٨٤٠ .
🐓 ئەم جۆرە زۆر نەرم و نیانن ، هێلکەکەرێکی زۆر باشە و بۆ کڕ کەوتن و دایکایەتی زۆر باشە ، وە زۆر بەباشی دابین دەبن و پێویستیان بە شوێنی زۆر گەورە نیە ، پێویستە سەوزەوات لە پێکهاتەی خۆراکی ڕۆژانەیدا هەبێت ، گەر وا نەبێت ڕەنگیان زەرد و دەرەکەوێت کە کەم خوێن بن .
🐓 ئەم جۆرە زۆر مەیلی نیە بۆ چینەکردن لەناو گڵدا ، بۆیە جۆرێکی زۆر باشن بۆ ناو باخ و چیمەنی ماڵان .
🐓 مریشک و کەڵەشێری پەکین ڕەنگی زۆر و جیاوازی هەیە ، هەروەها رەنگی سادە و کونج کونجی هەیە ، بەهۆی زۆری پەڕەوە قەبارەی گەورە دەردەکەوێت ، هەموویان قاچ کورت و پەڕ لەپێن .
🐣🐣 هیوادارم سوودی هەبێت بۆ هەموو لایەک 🐣🐣
تکایە شێری بکەن ، بۆئەوەی هاوڕێکانیشتان سوودی لێ ببینن .

Address

As Sulaymaniyah

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when مریشک و کەڵەشێری زینە posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Category