feelinefrenz

feelinefrenz Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from feelinefrenz, Pet service, Sulaimanieh.

لە دوورەوە هەرگیز ڕادەی قووڵی و گرانی ئازارەکەی دەرنەدەکەوت. ئەم نازدارە ماوەیەك لەمەوپێش نەخۆش بوو و دوای هەوڵێکی زۆر ب...
07/03/2025

لە دوورەوە هەرگیز ڕادەی قووڵی و گرانی ئازارەکەی دەرنەدەکەوت. ئەم نازدارە ماوەیەك لەمەوپێش نەخۆش بوو و دوای هەوڵێکی زۆر بەسەر نەخۆشی FIP زاڵ بوو. بەڵام بەداخەوە ئێستا بە دەردێکی نوێوە هاتۆتە لامان. بەهیوای ئەوەی دوای ئەمە هەرگیز پێویستی پێمان نەبێ!

🏡❤️ لۆزی ئێستا زۆر باشە! ❤️🏡پشیلەی کوردی نازدار و ئاقڵ 🐱✨بەرواری وەرگرتن: ٢٨/١١/٢٠٢٤کۆتا ڕۆژی مانەوە: ٢٧/١٢/٢٠٢٤هۆکاری و...
07/03/2025

🏡❤️ لۆزی ئێستا زۆر باشە! ❤️🏡

پشیلەی کوردی نازدار و ئاقڵ 🐱✨

بەرواری وەرگرتن: ٢٨/١١/٢٠٢٤
کۆتا ڕۆژی مانەوە: ٢٧/١٢/٢٠٢٤
هۆکاری وەرگرتن: برین

سوپاس بۆ تارا خان بۆ دڵسوزی و میهرەبانی! 🙏💕

🐾 Cat for Adoption in Erbil! This very cute, unspayed female calico longhair was found lost in the Erbil Empire Wings pr...
24/02/2025

🐾 Cat for Adoption in Erbil! This very cute, unspayed female calico longhair was found lost in the Erbil Empire Wings project and seems to have been abandoned. She is very healthy and needs a loving home. The adopter must agree to spay her as soon as possible. 🐱❤️

قطة للتبني في أربيل!

پشە بۆ بەخشین لە هەولێر!

تەندروست و بۆ بەخشین
12/01/2025

تەندروست و بۆ بەخشین

ژمارەیەکی زۆر پشیلە چاوەڕوانی میهرەبانی تۆن تا لە ماڵەکەت جێگەیان بکەیتەوە❤️هەنێکیان دوای ئەوەی خاوەنەکانیان بەسەر نەخۆش...
07/10/2024

ژمارەیەکی زۆر پشیلە چاوەڕوانی میهرەبانی تۆن تا لە ماڵەکەت جێگەیان بکەیتەوە❤️
هەنێکیان دوای ئەوەی خاوەنەکانیان بەسەر نەخۆشیەوە دەست بەرداریان بوون ، و هەنێکیشیان دۆخیان بە جۆرێکە کە ناتوانن لەسەر جادە بژین جارێکیتر .
لەخۆگرتنیان بەخشینی ژیانێکی تەواو نوێیە پێیان ڕزگارکردنیانە لە تەنهای و بوونە بە هاوڕێیەکی هەمیشەیی بۆیان 🐈
هەڵییان بگرنەوە و وا لە پشیلەیەک بکە ڕۆژەکانی پڕبێت لە خۆشەویستی و هەستکردن بە سەلامەتی لە باوەشێکی گەرما 🐾🤗

سەردانمان بکەن لە فیڵاین و ماڵەکەت لەم زستانە و هەمیشە بۆ یەکێکمان بکەوە 🐾

هەموو جارێك وتوومانە و دەیڵێینەوە، تکایە ئاژەڵە ڕزگارکراوەکان لەخۆ بگرن و چانسێکیان بەنێ کە ژیانێكی شایستە بژین! هەستیان...
05/10/2024

هەموو جارێك وتوومانە و دەیڵێینەوە، تکایە ئاژەڵە ڕزگارکراوەکان لەخۆ بگرن و چانسێکیان بەنێ کە ژیانێكی شایستە بژین! هەستیان هەیە، بیریان هەیە، خۆشەویستی و خەفەتیان هەیە!

چەند جوانە مرۆڤێك رۆحێكی پاك دوور لە هەموو مەسڵەحەتێك ڕزگار بکات. چەند هاوڕێیەتییەکی پاکە کە هیچ درۆ و دەلەسە و ئەمسەر و ئەوسەری تیا نییە! چەند ئارامییەکی قووڵە کە بێ قەید و شەرت رۆحێك خۆشی بوێیت!

سوپاسگوزاری هەموو پشتگیرییەکانتانین!دوای هەوڵێکی زۆری ستافی ڕێکخراومان، بە هاوکاری ستافی پاو🐾لە ئەمڕۆوە سەرجەم خۆراکی فی...
05/10/2024

سوپاسگوزاری هەموو پشتگیرییەکانتانین!

دوای هەوڵێکی زۆری ستافی ڕێکخراومان، بە هاوکاری ستافی پاو🐾

لە ئەمڕۆوە سەرجەم خۆراکی فیلاین لە باشترین جۆری خواردن ئەبێت لە جیهان

باشترین مارکەی جیهان ئێستا سپۆنسەری خواردنی نزیکەی ساڵێکی کردوین وەک دەستپێک.

❤️❤️❤️ ROYAL CANIN ❤️❤️❤️

ڕۆیال کەنین لە ڕووی کوالیتی و سوودی خۆراکی، ئێستا باشترین براندە لە جیهان. پاش لێکۆڵینەوە لە کارەکانی ئێمە، گەیشتن بە ئەنجامی ئەوەی یەکێکین لە باشترین ڕێکخراوەکان و شایستەی ئەوەین پشتگیری بکرێین.

ئێستا ڕۆیاڵ کانین لە ڕێی تاکە وەکیلیان لە عێراق (کۆمپانیای براڤێت) هەستا بە دابین کردنی خۆراکی پشیلەکانی کە لای ئێمە دەمێننەوە.

ئەمە خۆشترین هەواڵە بۆ ئەو بەستەزمانان و خێر نەدیوانەی سەر شەقامەکان، کە بەهۆی چەندین هۆکاری جیاواز پێویستیان یارمەتی پزیشکی و مانەوە دەبێت لامان. ئێستا ئەوان شانبەشانی باشترین خزمەتگوزاری تەندروستی، دەتوانن باشترین جۆری خواردن بخۆن و بە تەندروستترین شێوە بژین.

زۆر سوپاسی بێ پایان بۆ ئەوانەی بەشدار بوون لەم کارە گەورەیە:

١. کۆمپانیای براڤێت لە هەولێر
٢. دکتۆرە ڕۆزا و ستافی پاو🐾
٣. هێلان ستار
٤. ئینسیتیوتی فەڕەنسی لە هەولێر
iq
francais.erbil

لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا:١٥٠ حاڵەتی پشیلەی بێ لانە بە کێشەی تەندروستی ڕووی تێکردووین.حاڵەتەکان لێدانی ئۆتۆمبیل و سو...
01/08/2024

لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا:
١٥٠ حاڵەتی پشیلەی بێ لانە بە کێشەی تەندروستی ڕووی تێکردووین.
حاڵەتەکان لێدانی ئۆتۆمبیل و سوتان و تێزاب پێدا کردن و شکان و برینداری بە هۆکاری جیاواز تێدا بووە.
هەروەها بەشێکی زۆری نەخۆشی وەک پان لوکۆپینیا (پارڤۆ) و کۆرۆنا و هێرپس بە ژمارەیەکی زۆر، کاڵسی و نەخۆشیە بەکتری و کەڕووەکانیشی تێدا بووە بە ژمارەیەکی کەمتر.

لەو ١٥٠ حاڵەتە:
١٠٣ پشیلە دوای چارەسەر کردن، بەخشراون یان گەڕاونەتەوە شوێنی خۆیان دوای نەزۆک کردن.
٢٧ حاڵەتیان هێشتا تا مانگی حەوت لە ژێر چارەسەر کردن بوون.
بە داخەوە ٢٠ پشیلەیان گیانیان لە دەست داوە.

تەنها بۆ ئەو حاڵەتانەی کە چاک بوونەتەوە بەجێیان هێشتووین:
١٧٨٥ ژەمی خۆراکی ووشک دراوە بە پشیلەی سەروو یەک ساڵ
٦٠٣ ژەمی خواردنی ووشک دراوە بە پشیلەی بەچکە.

بۆ لانەیەکی پشیلەی بێ لانەی نەخۆش و بریندار، جێی شانازیە توانیبێتمان ئەو ژمارە زۆرە چارەسەر بکەین، سەرەڕای ئەو نەخۆشیە پڕ مەترسی و حاڵە خراپانەی کە ڕوومان تێدەکات.

لەم ماوەیەدا نزیکەی ١٩٠٠ ڕاپۆرتی ڕۆژانە نوسراوە لەسەر حاڵی تەندروستی ئەو پشیلانەی لامان ماونەتەوە لە لایەن ستافی خۆمان (لۆزان خان).

لەو ماوەیەدا سەرجەم چارەسەرەکان لە لایەن د. ڕۆزا (بە خۆبەخشی) سەرپەرشتی چارەسەرو تۆمار کردنی زانیاریەکان کراوە. هەروەها سەرجەم چارەسەرەکان بە هاوکاری ستافی کلینیکی پاو ئەنجام دراوە (د. تابلۆ و د. دانا) (بە خۆبەخشی)

بە خۆشحاڵیەوە لە مانگی حەوتەوە، سەرەڕای هاوکاری ستافی پاو، دیسان پزیشکی تایبەتی خۆمان هەیە (د. دانیە) ئەمەش خزمەتگوزاری تەندروستیمان باشتر دەکات.

خۆشترین موژدە لە فیلاینەوەدوای هەوڵێکی زۆری ستافی ڕێکخراومان، بە هاوکاری ستافی پاو🐾لە ئەمڕۆوە سەرجەم خۆراکی فیلاین لە با...
24/07/2024

خۆشترین موژدە لە فیلاینەوە

دوای هەوڵێکی زۆری ستافی ڕێکخراومان، بە هاوکاری ستافی پاو🐾

لە ئەمڕۆوە سەرجەم خۆراکی فیلاین لە باشترین جۆری خواردن ئەبێت لە جیهان

باشترین مارکەی جیهان ئێستا سپۆنسەری خواردنی نزیکەی ساڵێکی کردوین وەک دەستپێک.

❤️❤️❤️ ROYAL CANIN ❤️❤️❤️

ڕۆیال کەنین لە ڕووی کوالیتی و سوودی خۆراکی، ئێستا باشترین براندە لە جیهان. پاش لێکۆڵینەوە لە کارەکانی ئێمە و گەیشتن بە ئەنجامی ئەوەی یەکێکین لە باشترین ڕێکخراوەکان و شایستەی ئەوەین پشتگیری بکرێین.

ئێستا ڕۆیاڵ کانین لە ڕێی تاکە وەکیلیان لە عێراق (کۆمپانیای براڤێت) هەستا بە دابین کردنی خۆراکی پشیلەکانی کە لای ئێمە دەمێننەوە.

ئەمە خۆشترین هەواڵە بۆ ئەو بەستەزمانان و خێر نەدیوانەی سەر شەقامەکان، کە بەهۆی چەندین هۆکاری جیاواز پێویستیان یارمەتی پزیشکی و مانەوە دەبێت لامان. ئێستا ئەوان شانبەشانی باشترین خزمەتگوزاری تەندروستی، دەتوانن باشترین جۆری خواردن بخۆن و بە تەندروستترین شێوە بژین.

زۆر سوپاسی بێ پایان بۆ ئەوانەی بەشدار بوون لەم کارە گەورەیە:

١. کۆمپانیای براڤێت لە هەولێر
٢. دکتۆرە ڕۆزا و ستافی پاو🐾
٣. هێلان ستار
٤. ئینسیتیوتی فەڕەنسی لە هەولێر
iq
francais.erbil

ڕەنگە بەم زووانە ژیانی بکەوێتە مەترسییەوە!ئەم پشەیە لەوە ئەچێ ماڵی بێت و ون بووبێت یاخود فڕێ درابێ. هێشتا حاڵی زۆر خراپ ...
26/05/2024

ڕەنگە بەم زووانە ژیانی بکەوێتە مەترسییەوە!

ئەم پشەیە لەوە ئەچێ ماڵی بێت و ون بووبێت یاخود فڕێ درابێ. هێشتا حاڵی زۆر خراپ نەبووە بەڵام وردە وردە نیشانەکانی پشتگوێ خستن و نەخۆشی خەریکە تێیدا دەرەکەون.

شوێن/ لای باخی گشتی لقی چوار ــ سلێمانی

تکایە ئێمە هیچ جێمان نییە وەریگرین تکایە تکایە هەوڵی دۆزینەوەی لەخۆگرێکی کاتی بۆ بدەن.

دۆزراوەتەوە لە بەکرەجۆئەم خڕە بەڕێز و ئاقڵەمان دۆزیوەتەوە تکایە بە زووترین کات خاوەنەکەی ئاگادار بکەنەوە چونکە ڕەنگە ون ...
20/05/2024

دۆزراوەتەوە لە بەکرەجۆ

ئەم خڕە بەڕێز و ئاقڵەمان دۆزیوەتەوە تکایە بە زووترین کات خاوەنەکەی ئاگادار بکەنەوە چونکە ڕەنگە ون بووبێت!

Found in Bakrajo!

ماتی کوڕێکی گەنجی ئاقڵە بۆ بەخشین لە هەولێربەڵام کەمێك هار و هاجیشە و ووزەی زۆر زۆرە! ئەگەر حەزت لە پشیلەیەکی جەو خۆشە، ...
13/02/2024

ماتی کوڕێکی گەنجی ئاقڵە بۆ بەخشین لە هەولێر
بەڵام کەمێك هار و هاجیشە و ووزەی زۆر زۆرە! ئەگەر حەزت لە پشیلەیەکی جەو خۆشە، نامە بنێرە لە ئینستاگرام!

Matti is a hilarious energetic kitten for adoption in Erbil! He's neutered and vaccinated and waiting for you! DM for more info

Address

Sulaimanieh

Opening Hours

Monday 12:00 - 16:00
Tuesday 12:00 - 16:00
Wednesday 12:00 - 16:00
Thursday 12:00 - 16:00
Friday 12:00 - 16:00
Saturday 12:00 - 16:00
Sunday 12:00 - 16:00

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when feelinefrenz posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Category