Soran animal clinic - کلینیکی ئاژەڵی سۆران

  • Home
  • Iraq
  • Soran
  • Soran animal clinic - کلینیکی ئاژەڵی سۆران

Soran animal clinic - کلینیکی ئاژەڵی سۆران پەیجێکی تایبەت بە بواری پزیشکی ڤێتێرنەری
لێرە تەنها چالاکیەکانمان بڵاو دەکەینەوە.

بەشداری کردن لە یەکەمین کۆنفرانسی نێودەولەتی کۆلیژەکانی ڤێتێرنەری لە عیراق لە دوو رۆژی کۆنفرانسەکەدا دەیەها ئارتکل و توێ...
10/04/2025

بەشداری کردن لە یەکەمین کۆنفرانسی نێودەولەتی کۆلیژەکانی ڤێتێرنەری لە عیراق
لە دوو رۆژی کۆنفرانسەکەدا دەیەها ئارتکل و توێژینەوەی زانستی لە بواری ڤێتێرنەری پیشکەش کران و گفتوگۆ ی زانستیان لەبارەوە کرا.


دکتۆر: نەبەز طاهر رواندوزی
0751 520 0343
0750 452 6011

27/01/2025

لێدوانێک بۆ کەناڵی NRT
لەسە ر نەخۆشی ڤایرۆسی تەبەقە(FMD) کە لە ئێستادا لە نێو ئاژەڵان بڵاوبۆتەوە.

12/11/2024

دۆڵی ڕۆست
ئەمڕۆ حەڵەتی لاڕەشە
زۆر کەس داوای نیشانەکانی نەخۆشی لارەشەی کردبوو
نیشانەکانی له ره شه و ولا خدا :
١.كت و پڕئاژه لی تووشبوو بێ هيزولاواز ده بيت و له له‌وه‌ر ده‌که ویت و کاویژ ناکات.
٢. پله ی گه رمی به رزده بیته وه و ده گاته (٤١) پ. س.
٣.ریژه ی لیدانی دل له خوله كيكدا ده گاته (۱۲۰-۱۰۰) جار.
٤.شەلین.
٥.په لی تووشبوو له ئاژه له که دا به شیوه یه کی دیار ده ئاوسیت.
له دوای (١٢-٣٦) کاتژمیر له ده ركه وتنی نیشانه کان ئاژه لی تووشبوو مردار ده بیت.
٥.Crepitation (هەستکردنی هەوای ژێر پێست) دەتوانرێت لە شان، سنگ، پشت، مل هەست پێبکرێت.

چارەسەر
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی چاره‌سه‌ری نیه‌.
له‌ سه‌ره‌تاكان به کارهینانی ده رمانی (Penicillin antibiotic).
نه شته رگه ری په لی توشبوو.


د.نەبەز طاهر رواندوزی
0751 520 0343

هۆشداریەکی گرنگ بۆ لایەنی پەیوەندیدار و ئاژەڵداران  بەتایبەتی بەخێوکەرانی ڕەشەووڵاخ لەسنوری ئیدارەی سۆران.لە ئێستادا لەچ...
11/11/2024

هۆشداریەکی گرنگ بۆ لایەنی پەیوەندیدار و ئاژەڵداران بەتایبەتی بەخێوکەرانی ڕەشەووڵاخ لەسنوری ئیدارەی سۆران.
لە ئێستادا لەچەند گوندێک ڕەشەوولاخ توشی نەخۆشی لاڕەشە دەبن ئەگەری تەشەنەکردن و بڵاوبونەوەی هەیە.
بۆیە بە پێویستم زانی کەمێک زانیاریتان پێبدەم لەسەر ئەم نەخۆشیە کوشندەیە.

نەخۆشی لاڕەشە
نەخۆشییەکی توند و زۆر کوشندەیە کە بەهۆی به‌كتریای (كلۆستریدیه‌م شوڤای) (Clostridium chauvoei ) دروست دەبێت .
تووشی ره شه وولاخ له گاو مانگا و گۆلك ده بیت به پله ی یه که م .
هەر ئاژەڵێک توشی ئەم نەخۆشیە ببێت لەمەوەیەکی کەم لەناودەچێت
ئەم بەکتریایە به شیوه یه کی سروشتی له خاك و خولدا هه يه له ريكه ى کوئه ندامی هه‌رسه‌وه ده چیته ناو له شی ئاژه ل وە ئەم بەکتریایە سپۆر دروست دەکات کە توانای مانەوەیان هەیە بۆ چەند ساڵێک

خۆپارێزی و کونترولکردن:
Vaccinationکوتان:هەرزانترین و کاریگەرترین ڕێوشوێنی خۆپارێزییە کە لە دژی لاڕەشه‌ دەگیرێتەبەر پێویستە دوای مانگيك دووباره بكريته وه.
سووتاندنی چینی سەرەوەی خاک بۆ بنبڕکردنی سپۆرە بەجێماوەکان باشترین ڕێگایە بۆ ڕاگرتنی بڵاوبوونەوەی لاڕەشه‌ لە ئاژەڵە نەخۆشەکانەوە.

شێوازی لەنەوبردنی کەلەشی مرداربوو:

تەرمەکەی بسوتێنە یان بە قووڵی بخرێته‌ ژێر خۆل.
هەر ماددەیەکی پیس بوو بسوتێنە، بە پیساییشەوە.
تەعقیمکردنی هەر شوێنێکی پیسبوو.
تەرمەکە مەدە بە هیچ ئاژەڵێکی تر.

تێبینی/ئاژەڵی مردارەوەبوو بەم نەخۆشیە نابێ بەهیچ شێوەیەک جەستەی هەڵبدرن لەبەربڵاوبوونەوەی سپۆرەکان بەڵکو دەبێ بسوتێنرێت.
بەداخەوە ئەم وێنەی خوارەوە یەکێکە لە کەیسەکان کە خاوەن ئاژەل بۆی ناردووم لە دوو ڕۆژی ڕابردوو کە ئاژەڵەکە سەربردراوەو چاک کراوە کە ئەمەش هەڵەیە کە هۆکارێکە بۆ بڵاوبوونەوەی نەخۆشیەکە.


د.نەبەز طاهر رواندوزی

لەسەر داوای بەرێوەبەرایەتی کشتوکاڵی مێرگەسۆر بەمەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی زانیاری خاوەن ئاژەڵان  و گەشەسەندنی بەرهەمی خۆ...
10/11/2024

لەسەر داوای بەرێوەبەرایەتی کشتوکاڵی مێرگەسۆر
بەمەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی زانیاری خاوەن ئاژەڵان و گەشەسەندنی بەرهەمی خۆماڵی.
هەڵساین بە پێشکەشکردنی سمینارێک بۆ ئاژەڵدارانی چەند گوندنشینێک لەسەر (چۆنیەتی بڵاو بونەوە، خۆپاراستن و چارەسەری نەخۆشیە درمی و نادرمیەکانی ناوچەکە) بەتایبەتی نەخۆشی لاڕەشە و نەخۆشی تەبەق لەگەڵ چۆنیەتی و چەندایەتی ئالیک پێدانی ئاژەڵان.


د. نەبەز طاهر رواندوزی

Address

Jundyan Street
Soran

Telephone

+9647515200343

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Soran animal clinic - کلینیکی ئاژەڵی سۆران posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Soran animal clinic - کلینیکی ئاژەڵی سۆران:

Share

Category