26/03/2024
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان..
بابەت/چۆن بزانین هێلكەیەك تەندروستە و شیاوە بۆ خواردن!؟
هەندێك جار کە هێلکەیەك دەشکێنین دەبینین لەسەر زەردێنەی هێلکەکە پەڵەیەکی سپی یان هێڵێک(ڕیشاڵێک) ی سپی هەیە
لەڕاستیدا بوونی ئەم پەڵەیە یان ئەو ڕیشاڵە سپیە ئاماژەیە بۆ هێلکەیەکی تەندروست و شیاو بۆ خواردن
زۆر جار لەكاتی كوڵاندنی هێلكە دەبینین ڕەنگی زەردێنەكە لە زەردباوەوە ئەبێت بەڕەنگی سەوزباو ئەوە مانای كۆنی هێلکەکە ناگەیەنێت بەڵكو هیچ كیشەیەك لە هێلكەكە نیە و شیاوە بۆ خواردن ئەمەش بە هۆی گۆڕانی ترشە ئەمینیەكانی ناو زەردێنەیە کە لەگەڵ پلەی گەرمی ئەو گۆرانەی بەسەر دادێت.
بوونی شێوە و قەبارەیەکی بچووک یان گەورەی هێلکە لەچاو هێلکەی ئاسایی, ئەمە زۆرجار بەهۆکاری بۆماوەیی ڕودەدات و هیچ پەیوەندیەکی بە خراپبوون و تێکچوونی هێلکەوە نیە.
ئایە هێلكە ئەبێت بشۆڕێت؟
زۆر كەس پێوایە شوشتنی هێلكە ڕێگایێكی تەندروستە
بەڵام لە ڕاستیدە بۆ هێلكە ئەم كارە تەندروست نیە و هێلکەکە توشی تێكچوون ئەبێت ئەگەر بۆ ماوەیكی زۆر هەڵیبگرین ،ئەمەش بە هۆكاری ئەوەی لەكاتی شوردنی هێلكە بەرگێك هەیە لە دەوری هێلكە بەناوی Defense membrane
لەكاتی شوشتن ئەو پەردەیە نامێنێت بەمەش میکرۆبی زیان بەخش دەچێتە ناو هێلکەکەوە و هێلكەكە تێك ئەچێت.
بوونی خاڵ یاخود پەڵەی سوور یان رەشی بچووك لەناو هێلكە لەكاتی شكاندنی ئەكرێت بخوورێت بەمەرجێك كاتی زۆر بەسەردا تێنەپەڕیبێت یاخوود پەڵی خوێن لەناو هێلكە ئەمەش بە هەمان شێوە ئەكرێت بخورێت بەمەرجێك بچووك بێ, چونکە دەکرێت لەكاتی دروست بوونی هێلكە لە هێلکەداندا دڵۆپی خوێن تێکەڵ بە زەردێنەی هێلکە بێت
لەكاتی خواردنی هێلكە یاخوود شكانی پێش خواردن ئەگەر هاتوو بۆن ماسی یاخود بۆن ساردی لێهات ئەوە شیاو نیە
بۆ خواردن ئەو حاڵەتە دەکرێ ڕوبدات بەهۆی خراپی لە خۆراكی مریشكەكە یاخوود خراپ هەڵگرتنی هێلكەكە بۆ ماوەیەكی زۆر.
ئەگەر هاتوو هێلكەكە درزیدابوو وەكاتی زۆر بەسەردا تێپەڕی بوو بۆ خواردن شیاو نیە ئەوەش لەبەر ئەوەی بەكتریای زیان بەخش یاخوود ڤایرۆس یان هەر هۆكارێكی تری نەخۆشی داخڵیی هێلكەكە بووە و بۆتە هۆكاری تێك چوونی
نیشانەیەکی تری باشی کوالێتی و هێلکەی تەندوست. لەكاتی شكاندی سپێنەكە لەدەوری زەردێنە زۆر بڵاو نابێتەوە تووندە ئەگەر سپێنەكە زۆر بڵاو بۆوە ئەوە ئاماژەیە بۆ ئەوەی كوالێتی باش نیە یاخود هێلکەکە كۆنە.
بەهیوای سوود بینین..
✍🏻𝐇𝐚𝐫𝐦𝐧 𝐬𝐡 𝐇𝐚𝐣𝐞.