08/11/2024
حاڵەتێکی جیاواز : ( Atresia ani)
ئاترێشیا ئانی حاڵەتێکی زگماکییە لە بەرخەکاندا کە کۆمی بە باشی دروست نابێت یاخوددەرچەی بەتەواوی ناکرێتەوە ، ئەمەش ڕێگری دەکات لە تێپەڕاندنی پیسایی ئاژەڵەکە و پیسای کردنی دروست رونادات . ئەم حاڵەتە دەبێتە هۆی کۆبوونەوەی پاشماوە لەناو ڕیخۆڵەکاندا، ئەمەش دەبێتە هۆی هەڵئاوسانی و ناڕەحەتی و هەندێکجاریش ئاڵۆزی تەندروستی توند ئەگەر چارەسەر نەکرێت.
نیشانەکانی ئاترێسیا ئانی لە بەرخدا :
لەوانەیە بریتی بن لە:
1- ئاوسان یان هەڵئاوسانی سک
2-خواردنی ئاسای بەبێ بەرهەمهێنانی پیسایی
3- ناڕەحەتی گشتی یان نائارامی
4-بێهێزی یان لاوازی لە حاڵەتە توندەکاندا کاتی بەسەردا برواو چارەسەر نەکرێت.
لە زۆر حاڵەتدا دەتوانرێت بە نەشتەرگەری چارەسەری ئاترێسیا ئانی بکرێت بە دروستکردنی دەرچەیەک بۆ کۆم. زۆرجار سەرکەوتنی نەشتەرگەرییەکە بەندە بە تەندروستی گشتی بەرخەکە و نەبوونی نائاسایی زگماکی دیکە.
خۆش بەختانە ئەم حاڵەتە چارەسەر کرا بەکردنەوەی دەرچەی کۆمی لە رێگەی نەشتەرگەری لە لایەن :
دکتۆر هاوکار حمد عبدالله
دکتۆر سامان عمر موختار